سياسەت, جيهان

دۆناڵد ترەمپ واشنتۆنى جێهێشت

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە ئەمڕۆ ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی پێدێت، واشنتۆنی پایتەختی بەرەو فلۆریدا بەجێھێشت.

Betül Yürük  | 20.01.2021 - نوێکردنەوە : 22.01.2021
دۆناڵد ترەمپ واشنتۆنى جێهێشت

New York

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە ئەمڕۆ ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی پێدێت، واشنتۆنی پایتەختی بەرەو فلۆریدا بەجێھێشت.

ترەمپ دوای ئەوە کە گەیشتە بنکەی ئاسمانیی ئاندریوز، گوتارێکی کورتی پێشکەش کرد.

ترەمپ گوتی "شانازییەکی گەوروە بوو بۆمن کە سەرۆکی ئێوە بووم، ھەموو کات بەرەنگاربوونەوە دەکەم بۆ ئێوە" و سوپاسی جێگری سەرۆک مایک پێنس و سەرجەم ئەوانەی کە لە ئیدارەکەیدا ئەرکیان وەرگرتووە و کۆنگرێسی ئەمریکای کرد.

دۆناڵد ترمپ بەبێ ناوھێنانی جۆ بایدن کە دوای چەند کاتژمێرێک دەبێتە ٤٦ھەمین سەرۆکی ئەمریکا، ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و گوتی، "ھیوای بەختێکی باش و سەرکەوتن بۆ ئیدارەی نوێ دەخوازم. پێموایە زۆر سەرکەوتوو دەبن".

ترەمپ لە دوای ئەوەی گوتی "بەشێوازێکی دیکە دەگەڕێمەوە"، لەگەڵ میلانیا ترەمپ-ی ھاوسەری بە فڕۆکەی ئایرفۆرس وەن-ی تایبەت بە سەرۆکی ئەمریکا واشنتۆنی جێھێشت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın