دۆناڵد ترەمپ: "بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل"
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئومێد دەکەین ئیسرائیل و ئێران بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست.

Washington DC
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەگەر پێویست بکات، ئەوا وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل، ھەروەھا ئومێدی خواست کە ئیسرائیل و ئێران بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا، گوتی: "پێموایە کاتی ئەوە ھاتووە بگەین بە ڕێککەوتن، دەبینین چی ڕوودەدات، بەڵام ھەندێک جار دەبێت کێشە لە نێوانیاندا یەکلایی بکەنەوە (ئێران و ئیسرائیل)".
ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسێکدا گوتی: "من لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو ھاوڕام (لەبارەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران)، پێموایە ڕێزێکی گەورە لە نێوانماندا ھەیە".
جەختی لەوەش کردەوە ئەگەر پێویست بکات، ئەوا وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل، ھەروەھا ئومێدی خواست کە ئیسرائیل و ئێران بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست.