حووسییەکان: "بەرپەرچی دەستدرێژی ئیسرائیلمان بۆ سەر یەمەن داوەتەوە"
حووسییەکان ڕایانگەیاند کە سوپای ئیسرائیل ھێرشی کردووەتەوە سەر سێ بەندەر و وێستگەیەکی کارەبا لە یەمەن، بەڵام بەرپەرچی ھێرشەکەیان داوەتەوە.

Yemen
یەمەن ــ AA
حووسییەکان ڕایانگەیاند کە سوپای ئیسرائیل ھێرشی کردووەتەوە سەر سێ بەندەر و وێستگەیەکی کارەبا لە یەمەن، بەڵام بەرپەرچی ھێرشەکەیان داوەتەوە.
گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەرنگانی شەوی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل ھێرشی کردووەتەوە سەر سێ بەندەر و وێستگەیەکی کارەبا لە یەمەن.
ڕاشیگەیاندووە کە چەکدارەکانیان توانیویانە، بەرپەرچی ھیرشەکەی سوپای ئیسرائیل بدەنەوە.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە چەکدارەکانیان بەردەوام ئامادەن، بەرپەرچی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن بدەنەوە و باسی لەوەش کردووە کە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کاریگەرییان لەسەر توانای سەربازیی حووسییەکان نابێت.
پێشتر کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوکردبوویەوە کە دەرنگانی شەوی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل ھێرشی کردووەتەوە سەر بەندەرەکانی ڕەئس عیسا، حودەیدە، سەلیف و وێستگەیەکی کارەبا لە ڕۆژئاوای یەمەن.