جيهان

ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن دەچنە قۆناغی دووهەم

Hakan Çopur  | 13.02.2026 - نوێکردنەوە : 13.02.2026
ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن دەچنە قۆناغی دووهەم

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرکۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە دەیانەوێت لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێک بکەن و دانوستانەکان بەردەوامن و، ڕایگەیاند: "ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن، دەچینە قۆناغی دووهەم و ئەو قۆناغەش بۆ ئەوان زۆر سەخت دەبێت، من بەدوای ئەوەوە نیم".

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە کۆشکی سپی، ترەمپ تەوەری دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران و دۆخی ئێستای هەڵسەنگاند.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد دەیانەوێت لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێککەوتن و ئەم بابەتەشیان لە کۆبوونەوەی دوێنێیاندا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو تاوتوێ کردووە، جەختی لەسەر ئەوەیش کردەوە کە دەیەوێت ببینێت پرۆسەکە بە کوێ دەگات.

"دەبێت لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن بکەین، ئەگەرنا (بۆ ئەوان) زۆر ناخۆش دەبێت، نامەوێت ئەوە ڕوو بدات، دەبێت ڕێککەوتنیان لەگەڵ بکەین." ترەمپ وای گوت و، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن، ئەنجامی خراپی بۆ حکوومەتی تاران دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، باسی لەوە کرد کە ناتانیاهو هیچی پێی نەوتووە لە بارەی ئەنجامنەدانی دانوستان لەگەڵ ئێران، بەڵکو بابەتەکەیان بە چڕی تاوتوێ کردووە و گوتی: "ناتانیاهو لە دۆخەکە تێدەگات، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیارەکە لای منە".

ترەمپ گوتی: "ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن، دەچینە قۆناغی دووهەم و ئەو قۆناغەش بۆ ئەوان زۆر سەخت دەبێت، من بەدوای ئەوەوە نیم".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە خشتەی کاتیی دیدارەکان لەگەڵ تاران، ترەمپ باسی لەوە کرد کە دەتوانێت تا ئەو شوێنەی بیەوێت لەگەڵ ئێرانییەکان کۆببێتەوە و ڕەنگە پرۆسەکە لە مانگی داهاتووشدا بەردەوام بێت و لە کۆتاییشدا بڕیارەکە هەر لای خۆیەتی.

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، وێڕای ستایش کردنی ناتانیاهو وەک سەرۆکوەزیرانێکی باش لە سەردەمی جەنگدا، باسی لەوە کرد کە هێرشەکەی حەوتی تشرینی یەکەم بۆ هەمووان کتوپڕ بووە. داوای لە سەرکۆماری ئیسرائیل کرد لێخۆشبوون بۆ ناتانیاهو لە دۆسیە یاساییەکانیدا دەربکات و ڕەت کردنەوەی لێخۆشبوونەکەشی بە "شەرمەزاری" ناوبرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın