جيهان

ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەری هەیە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەگەڵ پوتین کۆببێتەوە

Hakan Çopur  | 07.08.2025 - نوێکردنەوە : 07.08.2025
ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەری هەیە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەگەڵ پوتین کۆببێتەوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد دوای کۆبوونەوەکانی ئەمریکا-ڕووسیا لە مۆسکۆ، ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین لە ئایندەیەکی نزیکدا زۆرە.

لە کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپیدا کە تیایدا وەبەرهێنانە نوێیەکانی ئەپڵی لە ئەمریکا ڕاگەیاند، ترەمپ هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ڕووسیا-ئۆکراینا کرد.

ترەمپ باسی لەوە کرد کە خوازیارە هەرچی زووە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا کۆتایی پێبێت و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکانی مۆسکۆ زۆر بەرهەمداربوون و هەوڵەکانی لەم ڕووەوە درێژەیان دەبێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتین لە ئایندەیەکی نزیکدا، ترەمپ ڕایگەیاند: "بەڵێ، ئەگەری ئەنجامدانی ئەمە زۆرە. هێشتا بڕیارمان نەداوە لە کوێ دەبێت. ڕێگاکە درێژە، بەڵام ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە ئایندەیەکی نزیکدا زۆرە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن