جيهان

ترەمپ: "دەسەڵاتەکانم بە ڕەوشتی خۆم سنووردارە نەک بە دەستوور یان دادگاکان"

Nuri Aydın  | 14.01.2026 - نوێکردنەوە : 14.01.2026
ترەمپ: "دەسەڵاتەکانم بە ڕەوشتی خۆم سنووردارە نەک بە دەستوور یان دادگاکان"

Istanbul

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "دەسەڵاتەکانی لەلایەن ڕەوشتی خۆیەوە سنووردار کراون، نەک لەلایەن دەستوور یان دادگاکانەوە".

لە کاتێکدا لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز، ترەمپ سەبارەت بە گوتەکانی پێشووی کە گوتبووی تاکە شت بتوانێت ڕایبگرێت ڕەوشتی خۆیەتی، نەک یاسا نێودەوڵەتییەکان، ڕایگەیاند: "دەسەڵاتەکانم بە دەستوور یان دادگاکان سنووردار نەکراون، بەڵکو بە ڕەوشتی خۆم سنووردارن. من کەسێکی بەڕەوشتم. حەزم لە بینینی مردن نییە. نامەوێت زیان بە خەڵکەکەمان بگات. ناشمەوێت زیان بە خەڵکی لایەنی بەرامبەریش بگات".

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد دڵخۆش نییە بە کوژرانی خەڵک لە لایەنی بەرامبەر لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی ئەمریکا لە ڤێنیزوێلا ئەنجامی دا و، ڕایگەیاند: "ئەمە بە ڕەوشتی من سنووردارە و تێگەیشتنی من بۆ ڕەوشت زۆر بەرزە. لەبەرئەمە بەم شێوەیە سنووردار کراوە".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا دەسەڵاتەکانی بە دەستوور یان دادگاکان سنووردارن یان نا، ترەمپ ڕایگەیاند: "هەرگیز ناچینە بەردەم دادگاکان. پەنا بۆ دەستووریش نابەین. چونکە من دەمەوێت ببینم چی بۆ وڵاتەکەمان باشە، دادگاکانیش دەیانەوێت ئەوە ببینن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın