جيهان

ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات بەڵام لە ئاشکراکردنی دەترسێت

Aybüke İnal Kamacı  | 26.03.2026 - نوێکردنەوە : 26.03.2026
ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات بەڵام لە ئاشکراکردنی دەترسێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات، بەڵام لە ئاشکراکردنی بۆ ڕای گشتیی دەترسێت.

لە چالاکییەکی ساڵانەی کۆکردنەوەی بەخشین لە کۆميسیۆنی نیشتمانیی کۆنگرێسی کۆمارییەکان، ترەمپ گوتارێکی پێشکەش کرد.

ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد ئێرانییەکان گفتوگۆ دەکەن و دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن و، گوتی: "دەترسن ئەمە بڵێن، چونکە پێیان وایە لەلایەن گەلی خۆیانەوە دەکوژرێن. لەوەش دەترسن کە لەلایەن ئێمەوە بکوژرێن".

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، باسی لەوە کرد کە لە بری وشەی جەنگ دەستەواژەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەکاردەهێنێت و، گوتی: "وشەی جەنگیان خۆش ناوێت، چونکە بۆ بەکارهێنانی وشەی جەنگ پێویستت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دەبێت. بۆیە من دەڵێم ئۆپەراسیۆنی سەربازی. لە ڕاستیدا ئەوەی ڕوو دەدات هەر ئەوەیە. دەکرێت پێی بگوترێت وێرانیی سەربازی".

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە و نەوت، ترەمپ باسی لەوە کرد کە ئەمانە بۆ ئەو گرنگ نین، چونکە کاریگەری کورتخایەنی ئۆپەراسیۆنەکەن.

گوتیشی: "ئەوەی پێویست بوو بیکەین، لەناوبردنی شێرپەنجە بوو. دەبوو شێرپەنجەکە ببڕینەوە و فڕێی بدەین. شێرپەنجەکە ئێرانی خاوەن چەکی ئەتۆمی بوو و ئێمە بڕیمانەوە. ئێستاش کۆتایی بە کارەکە دەهێنین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın