جيهان

سوپای کوێت: وەڵامی هێرشە مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانمانی داوەتەوە

Esat Fırat  | 26.03.2026 - نوێکردنەوە : 26.03.2026
سوپای کوێت: وەڵامی هێرشە مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانمانی داوەتەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

سوپای کوێت ڕایگەیاند کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وەڵامی هێرشی مووشەکى و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان داوەتەوە.

لەو بارەیەوە، سوپای کوێت ڕایگەیاند: "سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییمان هەوڵ دەدەن ڕێگریی لە هێرشی مووشەکى و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکەن."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە ئەو دەنگی تەقینەوانەی لە وڵاتدا دەبیسترێن، بەهۆی ڕێگریی کردنی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی بووە لە هێرشەکانی دوژمن.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی سەرچاوە یان جۆری هێرشەکان بڵاو نەکراتەوە، هاوکات داوا لە هاووڵاتیان کراوە پابەندی ئەو ڕێنماییە ئەمنییانە بن کە لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە بڵاودەکرێنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın