Esat Fırat
26 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2026
ئیستانبوڵ - AA
لە شەوی ڕابردوودا لە سعوودیە ٣٠ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە ئاڕاستەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی وڵات کرابوون، لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە ڕێگرییان لێکرا.
وەزارەتی بەرگریی سعوودیە زانیاری دەربارەی ئەو هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بڵاوکردەوە، کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتیان کردبووە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هێرشەکان بۆ سەر ناوچەی ڕۆژهەڵات بوون و سەرجەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندراون.
لە ڕاگەیاندراوەکاندا هیچ زانیارییەک دەربارەی سەرچاوەی هێرشەکان نەخراوەتەڕوو.