ترەمپ بانگەشەی ئەوەی كرد کە ئێران هەرگیز هێرشی نەکردووەتە سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham Lincoln
New York
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئهمریكا، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران هەرگیز هێرشی نەکردووەتە سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری (USS Abraham Lincoln - CVN-72) و، ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە ڕاست نین.
لە کاتی گەڕانەوەی لە پشووی کۆتایی هەفتە لە فلۆریداوە بۆ واشنتۆنی پایتەخت، ترەمپ لە فڕۆکەیدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سهبارهت به پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایەوە.
"بانگەشەی ئەوەیان کرد کە هێرشیان کردووەتە سەر USS Abraham Lincoln کە یەکێکە لە گەورەترین کەشتییەکانی جیهان. تەنانەت وێنەی ئەوەشیان بڵاوکردەوە کە کەشتییەکە دەسووتێت" ترەمپ وای گوت و، ئەو بانگەشانەی ئێرانی ڕەتکردەوە و، ڕایگهیاند: "هەرگیز هێرش نەکراوەتە سەر ئەو کەشتییە، کەشتییەکە بە هیچ شێوەیەک نەسووتاوە. ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە ڕاست نین".
ترەمپ جارێکی دیكه ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە پێکرانی پێنج فڕۆکەی سووتەمەنی گەیاندنی ئەمریکا دەکەن و، باسی لهوه كرد چوار لەو فڕۆکانە تەنانەت بچووکترین زیانیشیان بەرنەکەوتووە، تەنیا لە یەکێکیاندا زیانێکی کەم دروست بووە.
میدیای ئێران، ڕۆژی شەممە بڵاوی کردەوە کە کەشتیی (USS Abraham Lincoln - CVN-72) لەلایەن سوپای پاسدارانهوه له چالاكی خراوه.
