جيهان

بەغدا.. ئەمریکا ٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پتەوترکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز تەرخانکردووە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند کە بە ئامانجی پتەوترکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، ٢٠ ملیۆن دۆلاری تەخارنکردووە.

Zana Natık Kerem   | 23.01.2021
بەغدا.. ئەمریکا ٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پتەوترکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز تەرخانکردووە

Arbil

ھەولێر ــ AA

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند کە بە ئامانجی پتەوترکردنی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، ٢٠ ملیۆن دۆلاری تەخارنکردووە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتیکردن لە ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بە ئامانجی پتەوترکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز تەرخانکردووە و ھاتووە: "ئەم پاڵپشتییە داراییە بە ئامانجی دانانی ژمارەیەک دەرگای نوێ بۆ چوونە ناوچەی سەوز تەرخانکراوە".

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە گەورە بەرپرسی کاروباری بەرگریی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، جۆن تایکرت، راپۆرتێکی وردی لەبارەی چۆنیەتی پتەوترکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا پێشکەش بە فەرماندەی ھێزەکانی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز، لیوا روکن حامد مەھدی زوھێری کردووە.

ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا کە ئاسایشێکی پتەوی ھەیە و زۆربەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی تێدایە بەتایبەتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ناو بە ناو رووبەڕووی ھێرشی مووشەکی دەبێتەوە.

پێشتر سوپای عێراق رایگەیاندبوو کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سێ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون کە یەکێک لەو مووشەکانە لە ماڵێکدا لە ناوچەی جیھاد نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەخوارەوە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın