جيهان

بەرپرسێکی ئەمریکا: "پاڵپشتی لە ڕۆڵی تورکیا و وڵاتانی کەنداو دەکەین لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا"

بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و ھەواڵگری دارایی، جۆن ھێرلی ڕایگەیاند: "سووریا دەرفەتێکی گەورەیە لە بواری پەیوەندییە بارزگانییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە".

Gülşen Çağatay, Muhammed Kılıç  | 07.11.2025 - نوێکردنەوە : 10.11.2025
بەرپرسێکی ئەمریکا: "پاڵپشتی لە ڕۆڵی تورکیا و وڵاتانی کەنداو دەکەین لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و ھەواڵگری دارایی، جۆن ھێرلی ڕایگەیاند کە ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پاڵپشتی لە ڕۆڵی تورکیا و وڵاتانی کەنداو دەکات لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سووریا.

جۆن ھێرلی دوای گەیشتنی بۆ تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە داوە کە تورکیا لە ناتۆ، ھاوپەیمانییەکی سەرەکییە بۆ ئەمریکا.

جەختی لەوەش کردەوە کە ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پاڵپشتی لە ڕۆڵی تورکیا و وڵاتانی کەنداو دەکات لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سووریا.

گوتیشی: "سووریا دەرفەتێکی گەورەیە لە بواری پەیوەندییە بارزگانییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە".

باسی لەوەش کرد کە سەردانەکەی بۆ تورکیا، دەبێتە مایەی پتەوکردنی ھاریکارییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın