جيهان

ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران تیرۆر کرا

ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران و ئیمامی پێشووی هەینی شاری زاهیدان، ئایەتوڵڵا عەباس عەلی سولەیمانی تیرۆر کرا.

Haydar Şahin  | 26.04.2023 - نوێکردنەوە : 27.04.2023
ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران تیرۆر کرا

Tahran

تاران - AA

ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران و ئیمامی پێشووی هەینی شاری زاهیدان، ئایەتوڵڵا عەباس عەلی سولەیمانی لە پارێزگاری مازندەران تیرۆر کرا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران، جێگری پارێزگاری مازندەران، روحوڵڵا سۆڵگی راگەیەندراوێکی سەبارەت بە کردەکە بڵاوکردووەتەوە.

روحوڵڵا سۆڵگی باسی لەوە کرد کە بەیانی ئەمڕۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایان، ئایەتوڵڵا عەباس عەلی سولەیمانی لە شاری بابولسەر رووبەڕووی هێرشی چەکداریی بووەتەوە.

سۆڵگی هەروەها باسی لەوە کرد کە سولەیمانی گیانی لەدەستداوە و ئەنجامدەری هێرشەکەش دەستگیرکراوە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوە کرد کە دواتر وردەکاری زیاتر سەبارەت بە رووداوەکە بڵاودەکەنەوە.

ئایەتوڵڵا عەباس عەلی سولەیمانی پێشتر نوێنەری رێبەری ئێران، عەلی خامنەیی بۆ پارێزگای سێستان-بەلوچستان و ئیمامی هەینی زاهیدان بووە.

بەپێی دەستووری ئێران، ئەنجوومەنی شارەزایان کە شاندێکە رێبەری ئێران هەڵدەبژێرێت، چاودێری دەکات و لەکاری دەخات و لە ٨٨ هەزار کەس پێکدێت کە هەشت ساڵ جارێک راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵدەبژێردرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın