ئەسعەد شەیبانی: "لەگەڵ ڕووسیا لەسەر دووبارە ھەڵسەنگاندنەوە بۆ ڕێککەوتنەکان لەگەڵ ڕژێمی ڕووخاو ڕێککەوتووین"
وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حوسێن شەیبانی ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی سووریا و ڕووسیا بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت.

Istanbul
مۆسکۆ ــ AA
وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حوسێن شەیبانی ڕایگەیاند لەگەڵ ڕووسیا لەسەر دووبارە ھەڵسەنگاندنەوە بۆ ڕێککەوتنەکان لەگەڵ ڕژێمی ڕووخاو ڕێککەوتوون.
ئەسعەد حوسێن شەیبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی سووریا و ڕووسیا بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت و گوتی: "سەردانەکەم ئارەزووی ھاوبەش نیشان دەدات بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکان".
گوتیشی: " لەگەڵ ڕووسیا، لەسەر دووبارە ھەڵسەنگاندنەوە بۆ ڕێککەوتنەکان لەگەڵ ڕژێمی ڕووخاو ڕێککەوتووین".
باسی لەوەس کرد کە باش کردنی دۆخی سووریا، بەبێ وەستاندنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، بەدی نایەت.
گوتیشی: "ئیسرائیل بۆ دروستکردنی شەڕی ناوخۆ، ھێرش دەکاتە سەر سوەیدا.
باسی لەوەش کرد: "نابێت ھیچ وڵاتێک کەمینەکان بەکاربھێنێت بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆمان".
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند کە سووریا بۆ ڕووسیا لە جیھانی عەرەبیدا و لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتییدا وڵاتێکی دۆستە و گوتی: "سوپاسی (حکوومەتی دیمەشق) دەکەین بۆ ئەو ھەنگاوانەی گرتیەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ھاووڵاتیانی ڕووسی و دامەزراوە ڕووسییەکان لە سووریا".
راشیگەیاند: "دژی بەکارھێنانی خاکی سووریاین وەک گۆڕەپانێک بۆ کێبڕکێی جیۆپۆلەتیکی".