جيهان

ئیمارات سامانی ژمارەیەک کەسایەتی و کۆمپانیای ئێرانی بلۆک دەکات

ئیمارات دەستی کرد بە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ئەو کەس و کۆمپانیا ئێرانیانەی کە ناویان خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

Sangar Hamad Azeez  | 03.07.2018 - نوێکردنەوە : 04.07.2018
ئیمارات سامانی ژمارەیەک کەسایەتی و کۆمپانیای ئێرانی بلۆک دەکات

Abu Dhabi

ئەبوزەبی - AA

ئیمارات دەستی کرد بە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ئەو کەس و کۆمپانیا ئێرانیانەی کە ناویان خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

دەستەی ماڵ و موڵکی ئیماراتی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە کارەکانیان دەست پێکردووە بۆ بلۆک کردنی سامانی ٩ هاووڵاتی ئێران و کۆمپانیایەک.

ئەو دەستەیە بەبێ ئەوەی زانیاری لەبارەی ئەو کەسانە بڵاوبکاتەوە رایگەیاند کە بەدەر لەو کەسانەی کە ناویان لە لیستی تیرۆرە سامانی هیچ کەسێک بلۆک نەکراوە.

راشەگەیەندرا کە یەکێک لەو کەسانەی کە سامانی بلۆک کراوە بە ملیۆنان دۆلاری بۆ هێزی قودس ناردووە کە سەربە پاسدارانی ئێرانن.

دوای ئەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی وڵاتانی ٥+١ی له‌گه‌ڵ ئێران کشایەوە، راستەوخۆ دوای ئەم هەنگاوە سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın