جيهان

ئیسرائیل لیستێکی نوێی ناوی ئەو دیلانەی ڕادەست کرا کە ئەمڕۆ لە لایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن

حکوومەتی ئیسرائیل لیستێکی نوێی ناوی ئەو دیلانەی ئیسرائیلی ڕادەست کرا کە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شەشەھەمین ڕۆژی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا، لەلایەن حەماسەوە ئازاد بکرێن.

Ahmed Gouda  | 29.11.2023 - نوێکردنەوە : 29.11.2023
ئیسرائیل لیستێکی نوێی ناوی ئەو دیلانەی ڕادەست کرا کە ئەمڕۆ لە لایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن

Palestinian Territory

قودس – AA

ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لیستێکی نوێی ناوی ئەو دیلانەی ئیسرائیلی ڕادەست کرا کە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شەشەھەمین ڕۆژی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا، لەلایەن حەماسەوە ئازاد بکرێن.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی "Haaretz" بڵاوی کردووەتەوە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە، لیستێکی نوێی ناوی ئەو دیلانەی ئیسرائیلی بەدەست گەیشتووە کە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ، لەلایەن حەماسەوە ئازاد بکرێن.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی " Yedioth Ahronoth" بڵاوی کردووەتەوە کە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لکۆڵینەوە لە لیستە نوێیەکە دەکەن لێکۆڵینەوەی، ھەروەھا کەسوکاری دیلەکانیش ئاگادارکراونەتەوە.

ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل، ناوی ئەو دیلانەیان ئاشکرا نەکردووە کە بڕیارە ئەمڕۆ لەلایەن حەماسەوە ئازاد بکرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın