عێراق.. ھەزار و ٩٥٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ١٨٤ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ھەزار و ٩٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە".

Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ١٨٤ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ھەزار و ٩٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ١١ ھەزار و ٦٣٤ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٢ ھەزار و ٣٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٩٢٥ ھەزار و ٦٥٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦ ھەزار و ٣٧٨ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٨٤٥ ھەزار و ٧٥٠ کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.