توركيا

پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ پاتریارکی ئەرمەنییەکانی تورکیا

İrem Demir  | 24.04.2025 - نوێکردنەوە : 24.04.2025
پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ پاتریارکی ئەرمەنییەکانی تورکیا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامێکیدا بۆ پاتریارکی ئەرمەنییەکانی تورکیا، ساهاک ماشالیان ڕایگەیاند: "ئێمە کە چەندین سەدەیە لەسەر خاکی ئەم نیشتمانە بەیەکەوە دەژین، وەک ڕابردوو ئەمڕۆش بەردەوامین لە بەشکردنی خۆشی و ناخۆشیەکانمان. هەرگیز بە هیچ هۆکارێک ڕێگەمان نەداوە یەک کەسیشمان ڕووبەڕووی جیاکاری ببێتەوە و پەراوێز بخرێت. لەمەودواش ڕێگە نادەین".

لە پەیامەکەیدا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند لە ناخی دڵەوە سڵاو لە ئەندامانی بەڕێزی کۆمەڵگای ئەرمەنی دەکات.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەمساڵیش بە ڕێزەوە یادی ئەو ئەرمەنیانەی عوسمانییان کردووەتەوە کە لە هەلومەرجی سەختی جەنگی یەکەمی جیهاندا گیانیان لەدەستدا و، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی نەوەکانیان کردووە.

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد ئەوانەی هەوڵیاندا بە نانەوەی دوژمنایەتی پەیوەندییە قووڵ و بەهێزەکانی نێوانیان بهەژێنن، هەتا ئەمڕۆ نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان بگەن و، ڕایگەیاند: "ئێمە کە چەندین سەدەیە لەسەر خاکی ئەم نیشتمانە بەیەکەوە دەژین، وەک ڕابردوو ئەمڕۆش بەردەوامین لە بەشکردنی خۆشی و ناخۆشیەکانمان. هەرگیز بە هیچ هۆکارێک ڕێگەمان نەداوە یەک کەسیشمان ڕووبەڕووی جیاکاری ببێتەوە و پەراوێز بخرێت. لەمەودواش ڕێگە نادەین".

گوتیشی: "وەک چۆن بەیەکەوە تورکیامان گەیاندە ئەم ڕۆژانە، هەر بەیەکەوە شان بە شانی یەکتر سەدەی تورکیاش بنیات دەنێین. وەک هاووڵاتیانی بەشەرەفی کۆماری تورکیا، لە ژێر سایە و سێبەری ئارامیی و متمانە بەخشی ئاڵای ئاڵی مانگ و ئەستێرەدا بۆ هەمیشە بە ئازادی دەژین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın