توركيا

پەرلەمانی تورکیا: "کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا"

- سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا: (ئەو کۆمیسیۆنەی لە چوارچێوەی قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر دامەزراوە) ناوی کۆمیسیۆنەکە وەک: کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی، دیاری کراوە.

Aykut Yılmaz  | 05.08.2025 - نوێکردنەوە : 06.08.2025
پەرلەمانی تورکیا: "کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا"

TBMM

پەرلەمانی تورکیا - AA

لە پەرلەمانی تورکیا ئەو کۆمیسیۆنەی لە چوارچێوەی قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر دامەزرا، بە ناوی "کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی"، دیاری کراوە و پەیڕەو و بنەماکانی کۆمیسیۆنەکەش بە کۆی دەنگی ئەندامان ڕەزامەندی لەسەر نیشان و پەسەند کرا.

یەکەمین کۆبوونەوەی ئەو کۆمیسیۆنەی کە لە چوارچێوەی تورکیای بێ تیرۆر دامەزرا، ئەنجام درا. لەبارەی کۆمیسیۆنەکەوە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: "کۆمیسیۆنەکە ناوی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی لێنراوە و پەیڕەو و بنەماکانیشی بە کۆی دەنگی ئەندامان پەسەند کرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە، "ئەم کۆمیسیۆنە کە لە چوارچێوەی پەرلەماندا دامەزراوە و ئامانج لێی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ئەرکانەیە کە بەمەبەستی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی، ئازادی، دیموکراسی و دەوڵەتی یاسایە، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ٥ی ئاب بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتوڵمووش بەڕێوە برد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لەم قۆناغەدا کە وڵاتەکەمان سەرقاڵی کەڵک وەرگرتنە لە دەرفەتێکی مێژوویی، کۆمیسیۆنەکە چاودێری سەرگرتنی پڕۆسەیەکی گرنگ و ئاشتییەکەی هەمیشەیی دەکات. هەروەها دەستنیشانی یاساکانی پێویست و کار لەسەر ڕەشنووسەکان دەکات و دڵنیایی دەدات لەسەر شەفافییەت بۆ ڕای گشتی. لە کۆمیسیۆنەکەدا نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان و هەروەها ئەو ئەندامانی کە فراکسیۆنیان نییە بۆچوونەکانی خۆیان لە کۆمیسیۆنەکە دەخەنە ڕوو. لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکەدا پەیڕەو و بنەماکانی کۆمیسیۆنەکە بە کۆی دەنگی ئەندامان پەسەند کرا.

ناوی کۆمیسیۆنەکە، کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی، دیاری کراوە و بڕیارە ڕۆژی هەینی ٨ی ئاب، کاتژمێر ١٤:٠٠ کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی بەڕێوە ببات. لە کۆبوونەوەکەدا بانگهێشتی هەریەکە لە وەزیرانی ناوخۆ عەلی یەرلیکیا، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ئیبراهیم کاڵن کراوە بۆ ئەوەی بە ناوی دەزگاکەیانەوە، زانیاری لەسەر ئەرک و چالاکییەکانیان پێشکەش بە ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە بکەن. زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە کۆمیسیۆن تەنیا پێوەستە بە ڕاگەیاندراوی فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکرێتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن