وەزارەتى ناوخۆى توركيا: پێنج تيرۆريست لە رێگەى قايلكردنەوە خۆيان رادەستكردەوە
وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا ئاشكرایكرد، پێنج ئەندامی رێکخراوه تیرۆریستییهكان لە رێگەی قایلکردنەوە خۆیان رادەستکردەوە.

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا ئاشكرایكرد، پێنج ئەندامی رێکخراوه تیرۆریستییهكان لە رێگەی قایلکردنەوە خۆیان رادەستکردەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە ئەنجامی کارەکانی قایلکردن کە بە سەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس و فەرماندەیی گشتیی جەندرمە بەڕێوەدەچێت، پێنج ئەندامی رێکخراوه تیرۆریستییهكان کە یەکێکیان ئەندامی رێکخراوێکی چەپڕەوی توندئاژۆیە و چواریشیان ئەندامی پەکەکە/کەجەکەن لە رێگەی قایلکردنەوە خۆیان رادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردووهتهوە.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تیرۆریستانه لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٣ تا ٢٠١٥دا چوونەتە ریزەکانی رێکخراوە تیرۆریستییهکان و لە سووریا و عێراق چالاکییان ئەنجامداوه.
لە راگهیهنراوهكهدا ھاتووە: "ژمارەی ئەو ئەندامانەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە كه لە ساڵی ٢٠٢١دا تهنها لهرێگهی قایلكردنهوه خۆیان رادەستکردووەتەوە بۆ ١٤ تیرۆریست بەرزبووەتەوە، و یهكهم خۆڕادهستكردنهوه لە ریزی رێکخراوە تیرۆریستییه چەپڕەوهكانهوه لهمساڵدا ئەنجامدرا".