Arbil
هەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆی کرد.
لەم بارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە، هاکان فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی، هێرش بۆ سەر ماڵەکەی سەرکۆنە کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەروەها هاتووە کە، وەزیری دەرەوەی تورکیا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، سەرۆکی هەرێم وێرای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییەکە و هەڵوێستی تورکیا، هاوکات دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکەی لەگەڵ تاوتوێ کردووە و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئارامی کردووەتەوە.
