توركيا, جيهان

"تورکیا وەک ستراتیژێکی درێژخایەن بۆ ئاشتی، سەیری پیشەسازیی بەرگریی خۆی دەکات"

Tolga Yanık  | 28.03.2026 - نوێکردنەوە : 28.03.2026
"تورکیا وەک ستراتیژێکی درێژخایەن بۆ ئاشتی، سەیری پیشەسازیی بەرگریی خۆی دەکات"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا هالوک گۆرگون ڕایگەیاند، "تورکیا وەک ستراتیژێکی درێژخایەن بۆ ئاشتی سەیری پیشەسازیی بەرگریی خۆی دەکات"،

گۆرگون له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ لووتکەی نێودەوڵەتیی پەیوەندییە ستراتیجییەکان ٢٠٢٦ (STRATCOM)دا، کە ئەمساڵ پێنجەمینی لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بە تەوەری "دابڕان لە سیستمی نێودەوڵەتی: قەیرانەکان، گێڕانەوەکان و گەڕان بەدوای ڕێکخستندا" ڕێکخراوە، گوتارێکی پێشکەش کرد.

هالوک گۆرگون وێڕای ئاماژە بە گرنگیدانی تورکیا بە پیشەسازیی بەرگریی ڕایگەیاند: "پیشەسازی بەرگریی پێویستی بە توانایەکی بەهێز هەیە لە بوارەکانی توانا، شێوازەکانی بەرهەمهێنان، تۆڕەکانی دابینکەر، کۆگای ستراتیژی، پشتیوانی دارایی و پەرەپێدانی هێزی کار کە هەموویان هاوکات و لە یەک ئاراستەدا لە خزمەت سیستەمەکەدا کار بکەن و ئەوەش ئەو شێوازە کارەیە کە تورکیا وەک ستراتیژییەکی درێژخایەن سەیری دەکات و بونیادی ناوە".

سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا هالوک گۆرگون گوتیشی، "پیشەسازیی و توانای بەرگریمان، لە ڕابردوو، ئێستا و داهاتووشدا وەک گەرەنتییەک بۆ ئاشتی بونیاد نراوە و بەردەوام دەبێت لەسەر بنەمایەکی بەهێز بۆ ئاسایشی نیشتمانی و هاوبەشییەکی متمانەپێکراو بۆ وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان و لەهەمانکاتدا بەشدارییەکی ڕاستەقینە لە سەقامگیری ناوچەیی و جیهانیدا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن