توركيا, جيهان

لە ستراتکۆم، پانێلی "لێکەوتەکانی ستراتیجی لە جەنگی ئێراندا" بەڕێوەچوو

Büşranur Keskinkılıç  | 28.03.2026 - نوێکردنەوە : 28.03.2026
لە ستراتکۆم، پانێلی "لێکەوتەکانی ستراتیجی لە جەنگی ئێراندا" بەڕێوەچوو

Ankara

ئیستانبوڵ - AA

لە لووتکەی نێودەوڵەتی ستراتکۆم پانێلێکی تایبەت بە "لێکەوتەکانی ستراتیجی لە جەنگی ئێراندا" بەڕێوەچوو.

له‌ میانی به‌شداری كردنی له‌ لووتکەی نێودەوڵەتیی پەیوەندییە ستراتیجییەکان ٢٠٢٦ (STRATCOM)دا، کە ئەمساڵ پێنجەمینی لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بە تەوەری "دابڕان لە سیستمی نێودەوڵەتی: قەیرانەکان، گێڕانەوەکان و گەڕان بەدوای ڕێکخستندا" ڕێکخراوە، چەندین کەسایەتی و ئاکادێمی گوتاریان پێشکەش کرد.

لە لووتکەکەدا پانێلی "لە گرژییەکانی ناوچەکە هەتا ناکۆکییەکانی جیهانی، لێکەوتەکانی ستراتیجی لە جەنگی ئێراندا"، بەڕێوەچوو.

لە پانێلەکەدا چەندین کەسایەتی ئاکادێمی، نوێنەرانی ناوەندەکانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، گوتاریان پێشکەش کرد.

پانێڵەکە کە لەلایەن ڕێکخەری SETA واشنتۆن دکتۆر قادر ئوستون سەرپەرشتی کرا و هەریەکە لە بەڕێوەبەر و ڕاوێژکاری باڵای پڕۆژەی ئێران لە گروپی قەیرانەکان دکتۆر عەلی واعز، جێگری بەرپرسی ئەکادیمیای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا دکتۆر حەقی ئویگور و چەندین ئاکادێمی دیکە بەشدار بوون.

بەڕێوەبەر و ڕاوێژکاری باڵای پڕۆژەی ئێران لە گروپی قەیرانەکان دکتۆر عەلی واعز وێڕای دەربڕینی سوپاس پێزانینی خۆی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکە، باسی لە دۆخی ئێران کرد.

عەلی واعز وێڕای ئاماژەدان بە دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ناوەکی لە ساڵی ٢٠١٥دا، گوتی، ئەوە بۆ ئێران ئاسان نەبوو و گوتیشی، هەموو پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە سەرەتاوە لە ژێر چاودێری دابوون. ئەو گوتیشی، ئێران تەنیا دانوستانی دەوێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın