هاکان فیدان: "جەنگ لێکەوتەی لەسەر وڵاتانی هاوچارەنووسی ناوچەکە دەبێت"
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان: "کردەوەکانی ئیسرائیل ناوچەکە بەرەو جەنگێکی بەرفراوانتر هان دەدات. ئەو پێکدادانانە تەنیا تایبەت بە وڵاتێک نییە و لێکەوتە جیۆپۆلۆتیک و ئابوورییەکەی لەسەر هەموو جیهان دەبێت".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان هۆشداریدا کە جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیل لێکەوتەی زۆری بۆ ناوچەکە دەبێت و بە تایبەتیش ئەو وڵاتانەی کە هاوچارەنووسن.
له میانی بهشداری كردنی له لووتکەی نێودەوڵەتیی پەیوەندییە ستراتیجییەکان ٢٠٢٦ (STRATCOM)دا، کە ئەمساڵ پێنجەمینی لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بە تەوەری "دابڕان لە سیستمی نێودەوڵەتی: قەیرانەکان، گێڕانەوەکان و گەڕان بەدوای ڕێکخستندا" ڕێکخراوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان گوتارێکی پێشکەش کرد.
هاکان فیدان وێرای باسکردن لە دۆخی ئێستای جیهان، ڕایگەیاند، "سیستەمی نێودەوڵەتی تووشی قەیرانی ڕەوایەتی بووە و بە تایبەتیش لە ڕەهەندی ڕەوشتەوە، ئەو دۆخەش زەمینەی بۆ ئەو قەیرانانە دروست کردووە". بە گوتەی فیدان، "دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان ئیتر توانای پاراستنی ئاسایشی و پێشگرتن لە گرژییەکانیان نەماوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی تورکیا دا و هەروەها تەشەنەکردنی گرژییەکان و گوتی، "کردەوەکانی ئیسرائیل ناوچەکە بەرەو جەنگێکی بەرفراوانتر هان دەدات. ئەو پێکدادانانە تەنیا تایبەت بە وڵاتێک نییە و لێکەوتەی جیۆپۆلۆتیک و ئابوورییەکەی لەسەر هەموو جیهان دەبێت".
هاکان فیدان ڕایگەیاند کە ئەنقەرە هەر لە سەرەتای ئەو جەنگەوە هۆشداری مەترسییەکانی دا، گوتی: "تاکە ڕێگەی دەرچوون لەو دۆخە، کەمکردنەوەی گرژییەکان و چوون بەرەو ڕێگەچارەی دیپلۆماسییە" و جەختی لەوەش کردەوە کە، تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ دەستپێڕاگەیشتین بەو ئامانجە لە هەوڵدایە.
هاکان فیدان ئاماژەی بە پێویستیی دانوستانەکان و کردنەوەی ڕێگەی دیالۆگ دا و خواستی کۆتایی هاتن بە جەنگی دووپات کردەوە.
فیدان لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ئاماژەی بە پرسی "زانیاری" کرد و گوتی، زانیاری نادروست دەتوانێ ڕای گشتی بە لاڕێدا بەرێت و ڕاستییەکان بشێوێنێت. ئەو لەم بارەیەوە ئاماژەی بە دۆخی غەززە کرد و ڕەخنەی لە دووفاقی لە پرسی غەززە لە میدیاکاندا گرت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لە کۆتاییدا یەکگرتوویی وڵاتانی ناوچەکەی بە گرنگ زانی بە مەبەستی دەستپێڕاگەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری.
