توركيا, جيهان

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا: "بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست، ستراتیژێکی چەند ڕەهەندیان گرتووەتە بەر"

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا: "ڕۆڵی ستراتکۆم وەک ئاڵوگۆڕێکی بیروڕا لە نێوان سیاسەتڤانان، ئاکادێمییەکان، ڕۆژنامەوانان گرنگە و ئامانجی سەرەکی دۆزینەوەی ڕێگەیەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست، پاراستنی دیالۆگ و ئاشتی و دیپلۆماسییە".

Sümeyye Dilara Dinçer, Ayşe İrem Çakır  | 28.03.2026 - نوێکردنەوە : 28.03.2026
وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا: "بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست، ستراتیژێکی چەند ڕەهەندیان گرتووەتە بەر"

Ankara

ئیستانبوڵ - AA

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا ڕایگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست، ستراتیژێکی چەند ڕەهەندیان گرتووەتە بەر و هاوکات بە دوای پەرەپێدان بە هاوکارییەکانی لە بواری میدیاییدان لەگەڵ تورکیا.

هەمزە مستەفا له‌ میانی به‌شداری كردنی له‌ لووتکەی نێودەوڵەتیی پەیوەندییە ستراتیجییەکان ٢٠٢٦ (STRATCOM)دا، کە ئەمساڵ پێنجەمینی لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بە تەوەری "دابڕان لە سیستمی نێودەوڵەتی: قەیرانەکان، گێڕانەوەکان و گەڕان بەدوای ڕێکخستندا" ڕێکخراوە، وەلامی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ئاماژەی بەوە دا کە ستراتکۆم پڕۆگرامێکی گرنگە و لە ئاستی جیهان و ناوچەکەدا پێگەیەکی گرنگی هەیە و ڕاشیگەیاند کە بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست لە دۆخی پڕ ئاژاوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بایەخێکی یەکجار زۆری هەیە.

هەمزە مستەفا ئاماژەی بە ڕۆڵی ستراتکۆم وەک ئاڵوگۆڕێکی بیروڕا لە نێوان سیاسەتڤانان، ئاکادێمییەکان، ڕۆژنامەوانان کرد و گوتی: "ئامانجی سەرەکی دۆزینەوەی ڕێگەیەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست، پاراستنی دیالۆگ و ئاشتی و دیپلۆماسییە".

ئەو وەزیرە سووریاییە باسی لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەش و ئەنقەرە دوای گۆڕانکارییەکان لەو وڵاتە کرد و گوتی: "دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا، پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا و لە بوارە جیاجیاکاندا پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە و ئێمە لە هەولداین کە لە بواری میدیاییشدا، پەرە بەو پەیوەندییانە بدەین".

بە گوتەی هەمزە مستەفا بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵک ڕۆڵێکی بەرچاوی دەبێنێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی زانیاری نادروست.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın