توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "مانگی سوورمان هەرگیز خوشک و برایانی غەززەییمانی تەنیا جێنەهێشتووە"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "مانگی سوورمان هەرگیز خوشک و برایانی غەززەییمانی تەنیا جێنەهێشتووە کە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ئیسرائیل هێرشی دڕندانەیان دەکاتە سەر".

Merve Yıldızalp  | 05.05.2025 - نوێکردنەوە : 05.05.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "مانگی سوورمان هەرگیز خوشک و برایانی غەززەییمانی تەنیا جێنەهێشتووە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان وێڕای دەستخۆشی لە کارگێڕانی مانگی سووری تورکیا، گوتی: "مانگی سوورمان هەرگیز خوشک و برایانی غەززەییمانی تەنیا جێنەهێشتووە کە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ئیسرائیل هێرشی دڕندانەیان دەکاتە سەر".

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی گشتی مانگی سووری تورکیا کرد و گوتارێکی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد.

لەسەرەتای گوتارەکەی، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەر کاتێک چاوەکان بە دوای هیلالی ئەحمەردا گەڕابن، مانگی سووری تورکی بە هەموو توانایەوە ئامادە بووە و لە وێ بووە".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "مانگی سوور کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا تەنیا سەدا ١٩ی پێداویستی خوێنی وڵاتەکەمانی دابین دەکرد، ئەمڕۆ تێکڕا سەدا ٩٧ی داواکارییەکان دابین دەکات".

سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ کارگێڕان و کارمەندانی مانگی سوور ڕاشیگەیاند: "مانگی سوورمان کە لە ٢٠٢٤دا لە ناوخۆی وڵات دەستی هاوکاری گەیاندووەتە ٣٣ ملیۆن کەس و لە دەرەوەی وڵاتیش زیاتر لە ١٤ ملیۆن کەس، بە شایستەوە ئەرکەکەی بەجێدەگەیەنێت".

لەبارەی وەرچەرخانی شارسازی بۆ ڕووبەڕووبووبوونەوەی هەر کارەساتێکی سرووشتی، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "ئیدی لەم پرسەدا کات بە میزاجی کەسەوە بەفیڕۆ نادەین".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "مانگی سوورمان هەرگیز خوشک و برایانی غەززەییمانی تەنیا جێنەهێشتووە کە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ئیسرائیل هێرشی دڕندانەیان دەکاتە سەر".

لە کۆتاییدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "پێویستە هەستیاری لە بەکارهێنانی ئەو سەرچاوانەی گەل بەخشیویانە لە بەرزترین ئاستدا بێت. ئەمە هەم دەوڵەت و شارەوانی هەمیش ڕێکخراوەکانی هاوکاری دەگرێتەوە. ناتوانین ڕێگە بدەین هیچ سێبەرێکی گومان بکەوێتە سەر چالاکییە خێرخوازییەکان کە لەسەر بنەمای متمانەی بەرامبەری ئەنجام دەدرێن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın