توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "لەسەر پشتیوانییەکانمان بۆ برایانی کۆماری تورکی قوبڕسی باکوور بەردەوام دەبین"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "دەمەوێت ئەوە بزانین، تورکیا وەک ئەوەی لە ڕابردووشدا کردوویەتی، ئێستا و لە داهاتووشدا هەرکاتێک پێویست بکات لە پاڵتاندا دەمێنێتەوە".

Utku Şimşek, Yusuf Soykan Bal  | 03.05.2025 - نوێکردنەوە : 04.05.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "لەسەر پشتیوانییەکانمان بۆ برایانی کۆماری تورکی قوبڕسی باکوور بەردەوام دەبین"

Ankara

لێفکۆشا - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ گەلی کۆماری تورکی قوبڕسی باکوور ڕایگەیاند، دەمەوێت ئەوە بزانین، تورکیا وەک ئەوەی لە ڕابردووشدا کردوویەتی، ئێستا و لە داهاتووشدا هەرکاتێک پێویست بکات لە پاڵتاندا دەمێنێتەوە.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی کردنەوەی کۆمەڵگای سەرۆکایەتی کۆماری تورکی قوبڕسی باکوور، گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ مۆرێکی دیکە لەسەر ئەم خاکە لێدەدەین. بەرهەمێکی دیکەی نایاب بۆ گەلی تورکی قوبڕس بەرهەم دێنین".

وەک ئاماژەیەک بە تەواوبوونی کۆمەڵگای سەرۆکایەتی کۆماری تورکی قوبڕسی باکوور، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئێرە سەرچاوەی ئیرادەی دەوەڵەتێکە بۆ سەلماندنی بوونی خۆی دژ بە نادادپەروەری".

سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ کۆماری تورکی قوبڕسی باکوور ڕاشیگەیاند، "دەمەوێت ئەوە بزانین، تورکیا وەک ئەوەی لە ڕابردووشدا کردوویەتی، ئێستا و لە داهاتووشدا هەرکاتێک پێویست بکات لە پاڵتاندا دەمێنێتەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "ئەوانەی دەیانەوێت نێوانی برایان تێکبدەن، درز بخەنە پەیوەندییەکانیان و لە جیاتی ئاشتی و برایەتی توخمی دووبەرەکی لەم خاکەدا بچێنن، سەرکەوتوو نابن".

لە کۆتاییدا جارێکی دیکە سەرکۆمار ئەردۆغان پشتیوانی خۆی بۆ گەلی تورکی کۆماری قوبڕسی باکوور دووپات کردەوە و گوتی: "ئێمە لەسەر پشتیوانییەکانمان لە هەر بوارێک کە پێویست بکات تا ئەو کاتەی ئابڵۆقەی سەر برایانی تورک لە قوبڕس هەڵدەگیرێت، بەردەوام دەبین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın