سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی ٨٦هەمین ساڵیادی هاتنی هاتای بۆ باوەشی نیشتمانی سەرەکی پەیامێکی بڵاوکردەوە
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە ئەنجامی ئەو بڕیارەی خەڵکی هاتای بە ویستی خۆیان دایان، لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٣٩دا دەنگیان دا بۆ هاتنە سەر تورکیا و، لە ٢٣ی تەمووزی ١٩٣٩دا هاتای بە فەڕمی بە نیشتمانی سەرەکی شاد بوو''.

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "غازی مستەفا کەمال، پرۆسەی لکاندنی هاتای بە نیشتمانی سەرەکی تەنیا وەک پرسێکی خاک نەبینیوە، بەڵکو وەک پێویستییەک بۆ ئامانجی سەربەخۆیی و یەکگرتوویی نەتەوەی تورک تەماشای کردووە، لەم چوارچێوەیەشدا خەباتێکی دیپلۆماسیی گەورەی ئەنجامداوە".
بە بۆنەی ٨٦هەمین ساڵیادی هاتنی هاتای بۆ باوەشی نیشتمانی سەرەکی، سەرکۆمار ئەردۆغان پەیامێکی بڵاوکردەوە و، تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە هاتای بە مێژووە ڕیشەدارەکەی و کەلتوورە دەوڵەمەندەکەی و گرنگییە ستراتیجییەکەی، بۆ سەدان ساڵ بەشێکی دانەبڕاو بووە لە نەتەوەی تورک، و بە بەها نەتەوەیی و مەعنەوییەکانی هەمیشە لەگەڵ نیشتمانی سەرەکی یەکی گرتووە.
"غازی مستەفا کەمال، پرۆسەی لکاندنی هاتای بە نیشتمانی سەرەکی تەنیا وەک پرسێکی خاک نەبینیوە، بەڵکو وەک پێویستییەک بۆ ئامانجی سەربەخۆیی و یەکگرتوویی نەتەوەی تورک تەماشای کردووە، لەم چوارچێوەیەشدا خەباتێکی دیپلۆماسیی گەورەی ئەنجامداوە" سەرکۆمار ئەردۆغان وای گوت و، ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی ئەو بڕیارەی خەڵکی هاتای بە ویستی خۆیان دایان، لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٣٩دا دەنگیان دا بۆ هاتنە سەر تورکیا و، لە ٢٣ی تەممووزی ١٩٣٩دا هاتای بە فەڕمی بە نیشتمانی سەرەکی شاد بوو".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن