İrem Demir
25 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2025
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی پێنجهەمین ساڵیادی کردنەوەی مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیا بەڕووی عیبادەتدا، پۆستێکی بڵاوکردەوە.
لە پۆستەکەیدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئایاسۆفیا کە ھێمای فەتحی ئیستانبوڵ و ئەمانەتی فاتیحە، پێنج ساڵ لەمەربەر و لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، دوای ٨٦ ساڵ یەکەمین بانگی تێدا درا و یەکەمین نوێژ تێدا ئەنجام درا... سوپاسی بێپایان بۆ ئەو پەروەردگارەی کە بینینی ژیانەوەی ئایاسۆفیای پێ ڕەوا بینین".