جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری کۆریای باشوور جەی-میونگ ئەنجام دا

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیيەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و کۆریای باشوور و پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کران و، سەرکۆمار ئەردۆغان جەی-میونگی بانگهێشت کرد بۆ تورکیا.

İsmet Karakaş  | 17.07.2025 - نوێکردنەوە : 17.07.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری کۆریای باشوور جەی-میونگ ئەنجام دا وێنە : /AA

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری کۆریای باشوور، لی جەی-میونگ ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیيەکەی نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و جەی-میونگدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات و پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کراون.

سەرکۆمار ئەردۆغان پیرۆزبایی لە جەی-میونگ کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرکۆماری وڵاتەکەی و، هیوای خواست لە قۆناغی نوێدا بەیەکەوە هەنگاو بنێن بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجی تورکیا و کۆریای باشوور.

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەرفەتی زۆر هەن بۆ هاریکاریی لە بوارەکانی وزەی ئەتۆمی، ژیری دەستکرد، وزەی سەوز و پیشەسازی بەرگرییدا.

هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان جەی-میونگی بانگهێشت کرد بۆ تورکیا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن