توركيا, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە هەوڵداین بۆ کۆبوونەوە پوتین و ترەمپ لە ئیستانبوڵ"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ڕەنگە لەم ھەفتەیەدا دووبارە بە ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەڕێز پوتین لەگەڵیشیدا لەگەڵ بەڕێز ترەمپ، ھەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی کە ئایا دەتوانین ئەم سەرکردانە لە ئیستانبوڵ کۆبکەینەوە".

Gökçe Karaköse, Mikail Bıyıklı  | 25.07.2025 - نوێکردنەوە : 25.07.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە هەوڵداین بۆ کۆبوونەوە پوتین و ترەمپ لە ئیستانبوڵ"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ڕەنگە لەم ھەفتەیەدا دووبارە بە ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەڕێز پوتین لەگەڵیشیدا لەگەڵ بەڕێز ترەمپ، ھەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی کە ئایا دەتوانین ئەم سەرکردانە لە ئیستانبوڵ کۆبکەینەوە".

دوای ئەنجامدانی نوێژی ھەینی لە مزگەوتی حەزرەتی عەلی لە ئیستانبوڵ، سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و، وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئاگری دارستانەکانی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە بەردەوامی هەڵمەتەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکان کرد و، ڕایگەیاند: "٢٧ فڕۆکە و ١٠٥ ھێلیکۆپتەر چالاکانە بەردەوامن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان. شەش ھەزار ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و ٢٥ ھەزار کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەم هەڵمەتەدا بەشدارن".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گفتوگۆکانی ڕووسیا-ئۆکراینا کە بۆ جاری سێهەم لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "کۆتا کۆبوونەوەی لە چراغان ئەنجامدرا. کۆبوونەوەکەی چراغان بە ناوی منەوە لەلایەن وەزیری دەرەوەم بەڕێوەبرا. لە کاتێکدا وەزیری دەرەوەم گفتوگۆکانی ئەوێی بەڕێوە دەبرد، لە ھەمان کاتدا شاندەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆبوونەوە و ئەوانیش گفتوگۆکانی خۆیان ئەنجام دا. لە ھەمان کاتدا شاندی ئۆکراینا پێش ئەوەی بچێتە چراغان، لە ئەنقەرە لەگەڵ ئێمە کۆبووەوە. من پێشوازیم لێکرد و لەگەڵی کۆبوومەوە. بێگومان لەم نێوەندەدا دیدارم لەگەڵ بەڕێز ڤلادیمێر پوتین ئەنجامدا و داوای پشتیوانیمان لێکرد. لە قۆناغی دواتریشدا، بەتایبەتی ڕەنگە لەم ھەفتەیەدا دووبارە بە ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەڕێز پوتین لەگەڵیشیدا لەگەڵ بەڕێز ترەمپ، ھەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی کە ئایا دەتوانین ئەم سەرکردانە لە ئیستانبوڵ کۆبکەینەوە".

سەبارەت بە ١٧هەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازی بەرگری (IDEF 2025) کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕاستیدا IDEF لە جیھاندا پێگەیەکی تایبەتی بۆ خۆی کردووەتەوە.

ڕاشیگەیاند: "کاتێک دەسەڵاتمان گرتە دەست، خاوەنی توانایەک بووین بە نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار، بەڵام ئێستا بووینەتە خاوەنی توانایەک بەنزیکەی ٨٠ ملیار دۆلار. پشتیوان بە خودا بەهێزتر دەبین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın