توركيا, عێراق

"سەرکۆماری تورکیا پاڵپشتی لە چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاو دەکات"

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی عێراق:" سەرکۆماری تورکیا، رەجب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ئەوەدایە، چارەسەرێکی ھەمیشەیی بۆ دۆسیەی ئاو لەگەڵ عێراق بدۆزرێتەوە".

Zana Natık Kerem  | 01.03.2021 - نوێکردنەوە : 03.03.2021
"سەرکۆماری تورکیا پاڵپشتی لە چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاو دەکات"

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی عێراق رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا، رەجب تەیب ئەردۆغان پاڵپشتی لەوە دەکات لەوەی چارەسەرێکی ھەمیشەیی بۆ دۆسیەی ئاو لەگەڵ عێراق بدۆزرێتەوە و جەختیشی لەوەکردووە کە ژمارەیەک پێنشیازیان سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق لە رووباری فورات پێشکەش بە تورکیا کردووە.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی عێراق، عەون دیاب لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق رایگەیاندووە کە تورکیا بە تایبەتیش سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان خواستی ھەیە لەوەی چارەسەرێکی ھەمیشەیی بۆ دۆسیەی ئاو لەگەڵ عێراق بدۆزرێتەوە و ئاماژە بەوەیشدا کە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ھەمان خواستی هەیە.

عەون دیاب باسی لەوەشکرد کە لە میانی بەردەوامی گفتوگۆ و ھاوکارییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی راستەقینە، ژمارەیەک پێنشیازیان سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق لە رووباری فورات پێشکەش بە تورکیا کردووە، بێ ئەوەی وردەکاری ناوەڕۆکی پێشنیازەکان بخاتەڕوو و گوتی:

"لە رێککەوتنەکەی پێشوو کە لەبارەی رووباری فورات چوبووە واری جێبەجێکردنەوە، ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لەوەی تورکیا، ٥٠٠ مەتر سێجا ئاو لە یەک چرکەدا لەسەر سنووری تورکیا و سووریا بەربداتەوە، بەڵام بە رێککەوتنی دووەم ئەو بڕە ئاوە بە رێژەی ٥٨ لەسەدا بۆ عێراق و ٤٢ لەسەدا بۆ سووریا دابەش دەبێت، بۆ ئەوەی ٢٩٠ مەتر سێجا لەو بڕە ئاوە لە یەک چرکەدا بگاتە ناوچەی حسێبە رۆژھەڵاتی پارێزگای ئەنبار".

گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی عێراق، عەون دیاب گوتیشی: "ئاستی ئاو لە رووباری فورات زۆر باشە، بەڵام ئەوە چارەسەرێکی ھەمیشەیی نییە، کشتوکاڵکردن لە رووباری فورات سنووردارە بەھۆی ئەوەی رەوشی ئەمنی و سیاسیی لە سووریا ناسەقامگیرە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın