Mehmet Şah Yılmaz
19 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2026
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان سەردانی قەتەر دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد کە فیدان ئەمڕۆ سەردانی قەتەر دەکات.
دوێنێ فیدان بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا کردبوو کە بە میوانداریی سعوودیە لە ڕیازی پایتەخت لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە سازکرابوو.
وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، لە ١٧ی ئاداردا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کەنەدا، ئانیتا ئاناند ڕایگەیاندبوو: "بەمەبەستی تاوتوێ کردنی ئەو هەنگاوانەی دەکرێت بنرێن بۆ ڕاگرتنی جەنگ، لەم نزیکانەدا دەست بە سەردانی ناوچەکە دەکەم".