توركيا

تورکیا سەرکۆنەی هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر سووریای کرد

- "ئیدانەی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی لەلایەن ئیسرائیل لەمیانی ڕووداوەکانی باشووری سووریادا دەکەین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە دەستبەجێ هێرشەکان بوەستن"

Mehmet Şah Yılmaz  | 15.07.2025 - نوێکردنەوە : 16.07.2025
تورکیا سەرکۆنەی هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر سووریای کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی دەستوەردانی ئیسرائیل لە ڕووداوەکانی باشووری سووریا ڕایگەیاند: "ئیدانەی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی لەلایەن ئیسرائیل لەمیانی ڕووداوەکانی باشووری سووریادا دەکەین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە دەستبەجێ هێرشەکان بوەستن".

لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی وەزارەتەکەدا هاتووە: "ئیدانەی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی لەلایەن ئیسرائیل لەمیانی ڕووداوەکانی باشووری سووریادا دەکەین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە دەستبەجێ هێرشەکان بوەستن" و ئاماژەی بەوەشداوە کە دەستبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی سووریا لەبەرژەوەندی هەموو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و لەسەرووی هەموویانەوە لە سوودی گەلی سووریادایە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاندووە، "لەو ئاراستەیەدا، پێویستە هەنگاوەکانی حکوومەتی سووریا بۆ دابینکردنی ئاسایش لە سەرانسەری وڵات و هەروەها بەهێزکردنی بوونی خۆی، پشتیوانی لێ بکرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın