توركیا.. ١١٨ هه‌زار و ٦٩٤ كه‌س له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
- وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەزار و ١٤١ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەزار و ١٤١ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٥٦ هه‌زار و ٨٢٧ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ چوار هه‌زار و ٣٤٠ به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنای لە توركيا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٢٤ هەزار و ٥٨٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا هەزار و ١٤١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا هەزار و ٩٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٣٢ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٨٣٢ هەزار و ٢٦٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٥٦ هەزار و ٨٢٧ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ٣٤٠.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٧٦٩ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٣٨٥ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ١١٨ هەزار ٦٩٤ نەخۆش.
- "كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری مه‌ترسییه‌كان له‌رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانه‌وه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگه‌یاندووه: "ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه نزیكبووه‌ته‌وه له ١٢٠ هه‌زار. گۆڕانكاریی له ژماره‌ی نوێی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له ئاستی پێشبینیكراودایه. تا دێت پێویستیی به چاودێریی چڕ كه‌مده‌بێته‌وه. كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری مه‌ترسییه‌كان له‌رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانه‌وه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز. رێكاری به‌هێز ئه‌و رێكاره‌یه كه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا هه‌موومان پێكه‌وه ده‌یگرینه‌به‌ر".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن