توركيا, جيهان, ئابووری

"تا ساڵی داھاتوو وەبەرھێنانانی کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لە تورکیا دەگاتە پێنج ملیار یۆرۆ"

Yunus Türk, Gökhan Yıldız, Yılmaz Öztürk  | 18.02.2026 - نوێکردنەوە : 19.02.2026
"تا ساڵی داھاتوو وەبەرھێنانانی کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لە تورکیا دەگاتە پێنج ملیار یۆرۆ"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

وەزیری بازرگانی دەرەوەی فەڕەنسا نیکۆلاس فۆریسییە ڕایگەیاند کە کۆمپانیا فەڕەنسییەکان، وەبەرھێنانێکی چڕی درێژخایەنیان لە تورکیا کردووە و ئاماژەی بەوەشدا تا ساڵی ٢٠٢٧، قەبارەی وەبەرھێنانی کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لە تورکیا دەگاتە، پێنج ملیار یۆرۆ.

نیکۆلاس فۆریسییە لە ھەشتەمین کۆبوونەوەی ھاوبەشی بازرگانیی نێوان فەڕەنسا و تورکیا " JETCO" کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەشدا کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ساڵی ٢٠٢٤، کۆمپانیا فەڕەنسییەکان بە بەھای سێ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ کاری وەبەرھێنانیان لە تورکیا کردووە و گوتی: "کۆمپانیا فەڕەنسییەکان کارە وەبەرھێنانەکان لە تورکیا زیاد دەکەن و تا ساڵی ٢٠٢٧، دەگەیەننە، پێنج ملیار یۆرۆ".

گوتیشی: "ئامانجمان پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و تورکیا و بەدەستھێنانی ئەنجامی بەرجەستەیە لەوبارەیەوە".

باسی لەوەش کرد کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان فەڕەنسا و تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە، بەو پێیەی گەیشتووەتە ٢٤ ملیار یۆرۆ.

ڕاشیگەیاند کە لەئێستادا، کۆمپانیا فەڕەنسییەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ٤٠٠ ھەزار دەرفەتی کاریان لە تورکیا ڕەخساندەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın