Nuran Erkul Kaya,Yılmaz Öztürk
26 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2026
لەندەن ــ AA
بانکی ئەورووپی بۆ بونیادنانەوە و گەشەپێدان، پێشبینییەکانی خۆ بۆ گەشەی ئابووری تورکیا بەرزکردەوە.
بانکەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێشبینی دەکەن ئابووریی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٦دا، بەڕێژەی ٤،٥ لە سەدا گەشە بکات.
ڕاشیگەیاندووە کە پڕۆگرامی سەقامگیرکردنی ئابووریی تورکیا، ھاوسەنگییەکی باشی لەنێوان ئامانجەکانی پەیوەست بە گەشەکردن و کەمکردنەوەی ھەڵاوسان بەدەستھێناوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە زیادبوونی دەستڕاگەیشتنی تورکیا بە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان، یارمەتیدەر بووە بۆ سەقامگیریی دارایی و بەھێزکردنی متمانەی وەبەرھێنەران.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، کۆی گشتیی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیی تورکیا، ٢٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە کە ئەوەش یەکەمجارە لە مێژوویی ئەو وڵاتە ڕووبدات.