Utku Şimşek
26 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2026
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، پێنج تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە.
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و گوتەبێژی وەزارەتەکە، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتەکەدا، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
ئاکتورک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە سوپای تورکیا پێداگرانە بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسی و هەڕەشانەی لە سەر مانەوە و ئاسایشی وڵات لەسەر سنوورەکان و ئەودیو سنوورەکان هەن و، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان و هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنیندا، لە ماوەی هەفتەیەکدا پێنج تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە. کارەکانی دیاریکردن و لەناوبردنی مین و تەقەمەنی، هەروەها ئەشکەوت، حەشارگە و پەناگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن بەردەوامە".
هەروەها ئاکتورک ئاماژەی بەوە کرد کە بە سیستمی ئەمنی پلەبەندی و ڕێوشوێنی پاڵپشتیکراو بە تەکنەلۆجیا، بێوچان بەرەنگاربوونەوەی تێپەڕبوونی نایاسایی و قاچاخچێتی بەردەوامە.
گوتیشی: "لە ماوەی هەفتەیەکدا لەسەر سنوورەکانمان ١٠٨ کەس دەستگیرکراون کە سیانیان ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستین. لە یەکی کانوونی دووەمەوە تا ئەمڕۆ، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوونی نایاسایی دەستگیرکراون گەیشتووەتە ههزار و ٧٤ کەس. لەگەڵ ڕێگریی کردن لە هەزار و ٧٣٥ کەسی دیکە لە ماوەی هەفتەکەدا، کۆی ئەو کەسانەی ئەمساڵ ڕێگرییان لێکراوە گەیشتە ١٠ هەزار و ٢٦٥ کەس".
سهبارهت به پرسی سووریا، ئاكتورك باسی لهوه كرد كه بەشداربوونی دیمهشق وەک ٩٠هەمین ئەندام لە هاوپەیمانیی بهرهنگاربوونهوهی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادبوونی دەسەڵاتی حکوومەت لە ناو وڵاتدا، کاریگەر بووە لەسهر ئهوەی ئەمریکا سهرلهنوێ چاو بە بوونی سەربازیی خۆی لە سووریادا بخشێنێتەوە و، ڕایگهیاند: "چالاکییەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق، وەک هەموو پێشهاتەکانی ناوچەکە، لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەکەمانەوە بە هەماهەنگیی لە نزیکەوە چاودێری دەکرێن".