Nuri Aydın,Muhammet Torunlu
26 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2026
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تڕەمپ داوایکرد ھەریەک لە ئەندامانی کۆنگریسی ئەو وڵاتە، ڕەشیدە تاڵیب و ئیلھان عومەر دیپۆرتی وڵاتەکەیان بکرێنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، ڕەشیدە تاڵیب و ئیلھان عومەر ناڕەزایەتییان لەھەمبەر ئەو گوتارەی دۆناڵد تڕەمپ نیشاندا کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی لە کۆنگرێس پێشکەشی کرد.
دۆناڵد تڕەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" نووسیوویەتی: "ئەو دوو ئەندامەی کۆنگرێس (ڕەشیدە تاڵیب و ئیلھان عومەر)، بە سیاسەتمەدارانی گەندەڵ ناسراون و بتوانن بەم شێوەیە ھەڵسوکەوت بکەن، زیانێکی زۆر بە وڵاتەکەمان دەگەیەنن".
ڕاشیگەیاندووە: "دەبێت ڕەشید تالیب و ئیلھان عومەر،بەھۆی ھەڵسەوکەتە خراپەکانیان، بە زووترین کات بنێردرێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە لێیەوە هاتوون بۆ ئەمریکا".