Tolga Akbaba,Mahmut Nabi
26 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2026
تاران ــ AA
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان داوای لە جیھان کرد متمانە بە بەڵێنەکەی ڕێبەری وڵاتەکەی، عەلی خامنەیی بکەن لەبارەی ئەوەی کە ئێران ھەوڵی چەکی ئەتۆمی نادات.
کەناڵی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە کە مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوەداوە کە ئێران ھەوڵی بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی نادات.
باسی لەوەش کردووە کە مەسعود پزیشکیان ھەروەھا داوای لە جیھان کردووە متمانە بە بەڵێنەکەی ڕێبەری ئێران، عەلی خامنەیی بکەن لەبارەی ئەوەی کە تاران ھەوڵی چەکی ئەتۆمی نادات.
سەرکۆماری ئێران لە وەڵامی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تڕەمپ کە داوای کردبوو، دەبێت ئێران بە ئاشکرا ڕایبگەیەنێت کە چەکی ئەتۆمی نییە، ئەوە گوتی: "ئێمە بۆ چەندینجار بە ئاشکرا ئەوەمان ڕاگەیاندووە".