Can Efesoy
26 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2026
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی توركیا، پهیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و گەلی بەڕازیل کرد بههۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە ویلایەتی میناس گیرایس.
لەو بارهیهوه وهزارهتهكه له ڕاگەیاندراوێکدا نیگهرانی قووڵی بەهۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە ویلایەتی میناس گیرایس دەربڕی و، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و گەلی بەڕازیل کرد و، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
لە ئاكامی ئهو لافاو و ڕۆچوونی زەویهی بەهۆی بارانی بەخوڕەوە كه لە ٢٣ی شوباتەوە تا ئیستا له بەڕازیل کاریگەره، ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٤٧ کەس بەرزبووەتەوە و، ههڵمهتهكانی گەڕان و ڕزگارکردنیش بۆ دۆزینەوەی ٢٠ کەسی بێسەروشوێن بەردەوامە.