توركيا, جيهان

بورهانەدین دوران: "لووتکەی ئاشتی شەرم شێخ خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا"

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دوران: "لووتکەی ئاشتی شەرم شێخ خاڵێکی وەرچەرخانە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دەستبەرکردنی ئاشتی هەمیشەیی لە غەززە و بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".

Muhammed Nuri Erdoğan  | 14.10.2025 - نوێکردنەوە : 14.10.2025
بورهانەدین دوران: "لووتکەی ئاشتی شەرم شێخ خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دوران ڕایگەیاند، لووتکەی ئاشتی شەرم شێخ خاڵێکی وەرچەرخانە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دەستبەرکردنی ئاشتی هەمیشەیی لە غەززە و بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

دوران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal ڕایگەیاند، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جارێکی دیکە ئەزموون و سەرکردایەتی خۆی لەسەر ئاستی جیهاندا نیشان دا.

بورهانەدین دوران وێڕای ئاماژەدان بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا لە لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتی لە غەززە و واژووکردنی "بەیانی نییەت" لە میانی لووتکەکەدا، نووسیوێتی، "لووتکەی ئاشتی شەرم شێخ خاڵێکی وەرچەرخانە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دەستبەرکردنی ئاشتی هەمیشەیی لە غەززە و بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".

دوران ڕاشیگەیاند کە سەرکۆمار ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڵوێستی پێداگرانەی تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی و دادپەروەری و بەها مرۆییەکانی لە دانوستانەکان نیشان دا و جەختی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی کردەوە و نووسیوێتی:

"تورکیا هەر لەسەرەتاوە بە سەرکردایەتی سەرکۆمارمان هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە و پاراستنی خەڵکی سڤیل و گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ ناوچەکە چڕ کردەوە. وڵاتەکەمان بۆ سەرلەنوێ هەستانەوەی غەززە، سارێژکردنی برینەکان و داهاتووی برایانی فەڵەستینی لە ئاسایش و ئارامیدا، بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت و لە پاڵ ستەملێکراوان و لە ڕیزی دادپەروەری و ئاشتیدا دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın