جيهان

دیپلۆماسی چڕی سەرکۆمار ئەردۆغان لە "لووتکەی ئاشتی شەرم شێخ" لە میسر

سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ستارمەر، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا مێلۆنی، میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، شای ئوردن شاعەبدوڵڵای دووهەم و سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا فریدریش مێرز کۆبوویەوە

İrem Demir  | 14.10.2025 - نوێکردنەوە : 14.10.2025
دیپلۆماسی چڕی سەرکۆمار ئەردۆغان لە "لووتکەی ئاشتی شەرم شێخ" لە میسر

Istanbul

شەرم شێخ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بۆ بەشداری کردن لە لووتکەی ئاشتی شەرم شێخ سەردانی میسری کردووە، لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی بەشدار لە لووتکەکە کۆبووەوە.

دوای ئەوەی فڕۆکەی سەرکۆماری ئەردۆغان گەیشتە میسر، لە شاندی یاوەری بەرەو شوێنی بەڕێوەجوونی لووتکەکە بەڕێ کەوتن.

سەرکۆماری تورکیا لە کاتی گەیشتن بۆ لووتکەکە، لە لایەن سەرکۆمار میسر عەبدولفەتاح سیسی'یەوە پێشوازی لێکرا.

دواتر سەرکۆماری تورکیا بەرەو ئەو هۆڵە ڕۆیشت کە لووتکەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.

سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی بەشدار لە لووتکەکە کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا لەگەڵ ئەو وڵاتانە و هەروەها پرسە هەرێمی و جیهانییەکان گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.

لە چوارچێوەیەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کییەر ستارمەر، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا مێلۆنی، میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، شای ئوردن شاعەبدوڵڵای دووهەم و سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا فریدریش مێرز کۆبوویەوە.

سەرکۆماری تورکیا لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوویەوە و لە کاتی هاتنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کییەر ستارمەر، بە دەست ئاماژەی بۆ ستارمەر کرد و بە ماکرۆنی گوت: "Good man".

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها لەکاتی بینینی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا مێلۆنی، گوتی، زۆر باش دیاری بەڵام پێویستە جگەرەی بەلاوە بنێی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın