توركيا, جيهان

ئەلێکساندەر ڤوچیچ: "تورکیا ھاوبەشێکی گرنگە بۆ سربیا"

سەرکۆماری سربیا، ئەلێکساندەر ڤوچیچ ڕایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکردەیەکی گەورەی جیھانییە.

İsmail Özdemir, Mohammad Kara Maryam  | 13.02.2026 - نوێکردنەوە : 13.02.2026
ئەلێکساندەر ڤوچیچ: "تورکیا ھاوبەشێکی گرنگە بۆ سربیا"

Sarajevo

سارایێڤۆ ــ AA

سەرکۆماری سربیا، ئەلێکساندەر ڤوچیچ ڕایگەیاند کە تورکیا ھاوبەشیکی گرنگە بۆ وڵاتەکەی و ئاماژەی بەوەشدا کە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکردەیەکی گەورەی جیھانییە.

ئەلێکساندەر ڤوچیچ دوای دیدارەکەی لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیوویەتی: "خۆشحاڵبووم بەو گفتوگۆیانەی کە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لە ئەنقەرە ئەنجاممداون".

ڕاشیگەیاندووە: " تورکیا ھاوبەشیکی گرنگە بۆ سربیا، ھەروەھا سەرکۆمار ئەردۆغانیش سەرکردەیەکی گەورەی جیھانییە".

ھەروەھا ئەلێکساندەر ڤوچیچ بۆ سەرکۆمار ئەردۆغان نووسیوویەتی: "سوپاس بۆ میواندارییە نایابەکەت و چاوەڕوانی ئەوەم سەردانی سربیا بکەیت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın