ئابووری, عێراق

کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت کارمەندانیان لە عێراق دەکێشنەوە

- سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی بەسڕە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "کۆمپانیا بیانییەکان کە لە کێڵگە نەوتییەکان کار دەکەن، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕەوە کارمەندەکانیان دەکێشنەوە، ئەمەش وەک مەترسییەکە لە کاردانەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی".

Sarmand Hameed  | 03.01.2020 - نوێکردنەوە : 16.01.2020
کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت کارمەندانیان لە عێراق دەکێشنەوە

Iraq

عێراق - AA

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی بەسڕە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "کۆمپانیا بیانییەکان کە لە کێڵگە نەوتییەکان کار دەکەن، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕەوە کارمەندەکانیان دەکێشنەوە، ئەمەش وەک مەترسییەکە لە کاردانەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی".

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕەوە دەیان کارمەندی خۆیان کشاندووەتەوە، ئەمەش وەک مەترسییەک لە کاردانەوەکانی کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی دێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە کشانەوەی کارمەندان کاریگەری لەسەر کارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت ناکات.

کۆمپانیا بیانییە زەبەلاحەکانی بواری نەوت لە سەروویانەوە کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە پارێزگای بەسڕە وەبەرهێنان لەبواری نەوت ئەنجام دەدەن.






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın