یەكەمین دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد
دانیشتنی ژمارە (١)ی ئاسایی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عامر جاسم فایز وەک بەتەمەنترین ئەندامی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنەکە دەستی پێکرد.
Arbil
هەولێر ــ AA
دانیشتنی ژمارە (١)ی ئاسایی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی شەشەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد.
یەكەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆكایەتی ئەندامی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی تەسمیم، عامر جاسم فایز کە تەمەنی ٧٧ ساڵە، وەک بەتەمەنترین ئەندامی خولی شەشەمی ئەنجوومەنەکە دەستی پێكرد.
یەكەمین دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوو تەوەر لەخۆدەگرێت كە تەوەری یەكەم تایبەتە بە سوێندخواردنی یاسایی ئەندامانی خولی نوێی ئەنجوومەنەكە کە ژمارەیان ٣٢٩ ئەندامە و لە تەوەری دووەمیشدا، سەرۆکی ئەنجوومەن و ھەردوو جێگرەکەی ھەڵدەبژێردرێن.
ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید، ڕۆژی ٢٩ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ی وەک وادەی ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری کردبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
