عێراق

شەپۆلێکی بەفربارین دهۆکی گرتەوە

Rawan Subhi Obaiullah  | 29.12.2025 - نوێکردنەوە : 29.12.2025
شەپۆلێکی بەفربارین دهۆکی گرتەوە

Dahuk

دهۆک - AA

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩-١٢-٢٠٢٥ شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە سنووریی و شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراقی گرتووەتەوە و لە سەنتەری شاری دهۆک بەفر دەبارێت. بەهۆی بەفرەکەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە بەشێک لە ڕێگەکان دروستبووە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ ؛ ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت. لە کاتەکانی بەیانیدا شەپۆڵێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. سەرەتا لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات و پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. بەفربارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکانی (دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە) و دەوروبەری سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر و کەرکووک) دەگرێتەوە. لەگەڵیدا نمەباران لە ناوچە نزمەکانی هەرێم دەبارێت. کاریگەریی شەپۆلەکە لە کاتەکانی شەودا لاواز دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت، دابارینی کرێوە بەردەوامی دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın