وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان: "هێرش دەکرێتە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان"
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، هێرشە درۆنییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی كێڵگەی نەوتی خورمەڵە گەیاندووە.

Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، بە دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراو، كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر کراوەتە ئامانج.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە، "ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٥ لە كاتژمێر ٨:٢٠ و ٨:٢٥ خوولەک، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر".
ڕاشیگەیاندووە، "هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکە، ئاماژەی بەوەداوە کە هێرشەکە مەبەست لێی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستانە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن