ئابووری, عێراق

سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق چاکسازییەکانیان لە کەرتی بانکیدا تاوتوێ کرد

Zana Natık Kerem  | 19.10.2023 - نوێکردنەوە : 20.10.2023
سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق چاکسازییەکانیان لە کەرتی بانکیدا تاوتوێ کرد

Arbil

ھەولێر – AA

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان- عیراق، مەسرور و بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، عەلی موحسین عەللاق، ھەماھەنگی نێوانیان لە بوارەکانی چاکسازی لە کەرتی بانکیدا تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسرور بارزانی پێشوازی کردووە لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، عەلی موحسین عەللاق.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی پەرەپێدان بە ھەماھەنگی لەنێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵیی بەتایبەتی بانکی ناوەندی، لە بوارەکانی چاکسازی لە کەرتی بانکی و ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و کارکردن بۆ سەقامگیریی ئابووری.

باسی لەوەیش کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێشکەوتنی ھەرێم ، پێشکەوتنە بۆ ھەموو عێراق و لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییان دایە.

ئەوەیشی خستووەتەڕووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون و برەودان بە ھەماھەنگی و ھاریکاری لەپێناو گەشەپێدان بە ئابووری و سەقامگیری داراییدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın