روحانی: "ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته ناو جه‌نگی ئابوورییه‌وه"
- سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی: "ئه‌مریكا ده‌یگوت شۆڕش (كۆماری ئیسلامی ئێران) ته‌مه‌نی ناگاته ٤٠ ساڵ. وایانده‌زانی له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئاباد فه‌رشی سووریا‌ن بۆ راده‌خرێت."

Téhéran
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌ك دۆلار، سیسته‌می بانكی و كۆمپانیا فره‌ده‌وڵه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته ناو جه‌نگی ئابوورییه‌وه.
حەسەن روحانی دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی ره‌خنه‌ی له سزا نوێكانی ئه‌مریكا گرت بۆسه‌ر ئێران و گوتی: "ئامانجی ئێران ئه‌وه‌یه ته‌واوی كه‌ناڵه ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا دابخات. هه‌رچه‌ند له ١٩٨٠ه‌وه گه‌مارۆی ئابووریمان له‌سه‌ره، به‌ڵام جه‌نگی ئابووری له دژی ئێمه له ٢٠١٨ ده‌ستی پێ كرد. هه‌رچه‌ند ده‌گوترێ سزا، به‌ڵام ئه‌مه جه‌نگی ئابوورییه. ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌ك دۆلار، سیسته‌می بانكی و كۆمپانیا فره ده‌وڵه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته ناو جه‌نگی ئابوورییه‌وه".
سه‌ركۆماری ئێران به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی سزاكان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێندرێنه‌وه، گوتی: "ئه‌مریكا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گوتی كه كۆتایی به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی هێناوه، به‌ڵام رێككه‌وتننامه‌كه دژی ئه‌و وه‌ستایه‌وه و له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ریسوا بوو. ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی ئێرانه. ئێران وه‌ك ٤٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئێستاش سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی یاسایی، سیاسی و دیپلۆماتی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌ست هێنا".
حەسەن روحانی مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێرانی به سیاسه‌تی سه‌دام چواند و گوتی: "له جه‌نگی ئێران-عێراقدا له ١٩٨٠-١٩٨٨ سه‌رۆكی لادراوی عێراق، سه‌دام حوسێن لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی كرد و ئێستاش ئه‌مریكا به په‌نابردنه به‌ر جه‌نگی ئابووری دژی ئێران هه‌مان هه‌ڵه ده‌كات. وه‌ك چۆن سه‌دام وای دانابوو له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌هواز بگرێت، ئه‌مریكاش وای داناوه له رێگای سزاكانییه‌وه به سێ مانگ ئێران بڕوخێت. ئه‌مریكا ده‌یگوت شۆڕش (كۆماری ئیسلامی ئێران) ته‌مه‌نی ناگاته ٤٠ ساڵ. وایانده‌زانی له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئاباد فه‌رشی سووریا‌ن بۆ راده‌خرێت. (سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد) تره‌مپ به سێ سه‌ركرده‌ی ئه‌ورووپای گوتبوو 'سێ مانگ بوه‌ستن، رژێمی ئێران ده‌ڕووخێت'. دوو له‌و سه‌ركرده ئه‌ورووپییانه خۆیان ئه‌وه‌یان به من گوت".